پێیان دەڵێت کۆڵ مەدەن و پشووتان درێژ بێت

مانگرتوویەکی دیکەی ساڵی 1991 چووە لای مانگرتووانی سلێمانی

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ژنێکی بەساڵاچوو کە یەکێک بووە لە مانگرتووانی ساڵی 1991 رۆیشتە لای مانگرتووەکانی سلێمانی بۆ پشتیوانی کردنیان.

عالیە عوسمان، ئەو ژنەیە کە لە ساڵی 1991 یەکێک بووە لە مانگرتووەکانی شاری سلێمانی بە 964ـی وت، هاتووم بۆ ئەوەی پشتگیری لەو مانگرتووانەی ئێستا بکەم و پێیان بڵێم بەردەوام بن.

وتیشی، من ئەو کاتە دەمی خۆمم دووری بوو، لەو کاتەشەوە کێشەی تەندروستیم بۆ دروستبووە و هەموو هەفتەی جارێک غەسلی گورچیلەم بۆ دەکرێت.

لە ساڵی 19915.12 چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە چەند شار و شارۆچکەیەکی جیاوازەوە دەستیان کرد بە مانگرتن لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان و داوایان دەکرد، لە رێگەی ئەوان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە داوای هەڵگیرانی گەمارۆ لەسەر هەرێمی کوردستان و رێگریکردنیان دەکرد لە هێرش و پەلامارەکانی حکومەتی بەعسی ئەوکاتە دەکرد.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

34 ساڵە خۆپیشاندان و مانگرتن نەبووە حەمەی مانگری تێدا ن...

34 ساڵە خۆپیشاندان و مانگرتن نەبووە حەمەی مانگری تێدا نەبێت