"25٪ـی کۆی موچەخۆران"

موچەخۆران 170 ملیۆن دۆلاریان لە رێگەی سیستمی بانکی وەرگرتووە

964+

ژووری هەواڵ

موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ ماگی 11، نزیکەی 170 ملیۆن دۆلاریان لە رێگەی شەش بانکی مۆڵەتپێدراوی حکومی وەرگرتووە کە دەکاتە نزیکەی 25٪ـی کۆی موچەخۆران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 9.1.2025، عه‌زیز ئه‌حمه‌د، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، سەرجەم موچەخۆرانی سنووری پارێزگای هەولێر لە رێگەی هەژماری منەوە موچە وەردەگرن و تاوەکو مانگی ئادار، هەموو موچەخۆرانی دهۆکیش بەو سیستمە موچەکانیان وەردەگرن.

بۆ مانگی 11، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی 220 هەزار موچەخۆری لە رێگەی شەش بانکی مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقەوە دابەشکردووە و مانگی داهاتووش ژمارەی موچەخۆران دەگاتە 255 هەزار کەس، عەزیز ئەحمەد وا دەڵێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دەڵێت، بۆ موچەی مانگی داهاتوو ژمارەی موچەخۆران کە لەرێگەی سیستمی بانکی موچە وەردەگرن دەگاتە 255 هەزار کەس.

"چاوەڕێن حکومەتی فیدڕاڵ تەواوکاریی شایستەی دارایی موچەخۆران بۆ ساڵی 2024 بنێرێت"