گرافیک؛ 964+
(كۆیه) له حكومییه‌كان (جیهان) له ئه‌هلییه‌كانه
سێ زانكۆى هه‌رێمی كوردستان ناویان چووه رێزبه‌ندی زانكۆ ژینگه‌پارێزه‌كانى جیهان
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له هه‌رێمی كوردستان سێ زانكۆ له لیستى زانكۆیه ژینگهپارێزهكان تۆماركران ناویان چووه رێزبه‌ندی “گرین مێتریک”.
هه‌ردوو زانكۆى جیهان له هه‌ولێر و سلێمانى وه‌ك زانكۆیه‌كی ئه‌هلی و زانكۆی كۆیه‌ش وه‌ك یه‌كه‌مین زانكۆی حكومى ناویان له‌و رێزبه‌ندیه تۆماركراوه.
پێگەی “گرین مێتریک” Green Metricـی ئیندۆنیزی، ریزبەندیی ئەمساڵی بۆ زانکۆ سەوز و ژینگەپارێزەکان لە جیهاندا بڵاوکردەوە و له‌وه‌ته‌ى لە ساڵی 2010 كار له‌سه‌ر ئه‌و رێزبه‌ندییه بۆ زانكۆكانى جیهان ده‌كات به ئامانجى پۆلێنکردنیان پەیوەست بە چالاکی و پابەندییەکانیان بە پرسی ژینگەوە.
به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ى كه له ماڵپه‌رى Green Metric بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا زانكۆیه ژینگه‌پارێزه‌كانى بۆ ساڵى 2024 دیاریكردووه.
زانکۆی کۆیە لە هەژماری رەسمی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاویكردووه‌ته‌وه، تۆمارکردنی ناوی زانکۆكه‌یان لەو ریزبەندییه هەنگاوێکی گرنگ و دەستکەوتێکی بەنرخە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو راستییەی کە زانکۆی کۆیە تەنیا لە ماوەی حەوت مانگدا و دوابەدوای راگەیاندنی دەستپێشخەریی “زانکۆی سەوز” لە مانگی ئایاری 2024دا، راستەوخۆ زانکۆکە ناوی چووە ئەم ریزبەندییەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، یەکێک لە حەوت کۆڵەکەی سەرەکیی پلانی ستراتیژیی زانکۆی کۆیە، “زانکۆی سەوز”ە، کە دەخوازێت روانگەیەکی ژینگەدۆستانە و ژینگەپارێزانە بکاتە روانگەی باوی زانکۆی کۆیە، تاکوو ئەم زانکۆیە لە چارەسەری پرس و بابەتێکی گرنگی وەک پرسی گەرمبوونی زەوی و گۆڕانکارییە هەرێمییەکان و بابەتە پەیوەندیدارەکان بە ژینگە بەشدارییەکی کارای هەبێت.