بەبۆنەی رۆژی جیهانی شاخەوە

ئەم بەیانیە مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی لە گۆیژە بوون

964+

دیلان محەمەد- سلێمانی

هێشتا خێر و شەڕ دابەش نەکرابوو زانکۆی سلێمانی بە سەرۆکەکەی و مامۆستا و خوێندکارەکانی بە گۆیژەدا سەرکەوتن و جەوەکەیان بەدڵە و حەزدەکەن بەردەوام بن هەر بە شاخ و داخەکانی کوردستانەوە بن و بگەڕێن.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی شاخەوە، زانکۆی سلێمانی گەشتێکی شاخەوانیان ئەنجامدا بۆ شاخی گۆیژە و سەرۆکی زانکۆ و مامۆستایان و خوێندکاران بەشداربوون.

دکتۆر کۆسار عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی بە 964 وت، ئەو گەشتەیان بە بۆنەی رۆژی جیهانی شاخەوە ڕێکخستووە و مامۆستایان و خوێندکاران ئەم بەیانیە سەرکەوتوون بەسەر شاخی گۆیژەدا، هەوڵیش دەدەن سەرکەوتن بەسەر شاخدا بەردەوامی پێ بدەن و هەفتانە شاخەوانی بکەن.

پێداچوونەوەی: پەری ساڵح

پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە

پێشتر شوێنى شاخى گۆیژەو سلێمانى دەریا و ئۆقیانوس بووە