وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی. وێنە : پەیجی وزەارەتەکە
لە 21 قوتابخانە
105 مامۆستای وانەبێژی خوێندنگا ئیسلامییەكان دەكرێنە گرێبەست
+964
ژووری هەواڵ
لەچوارچێوەی بڕیاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی نوسراوی بۆ وەزارەتی دارایی كردووە بۆ ئەوەی 105 مامۆستای وانەبێژی خوێندنگا ئیسلامیەكان بكرێنە گریبەست.
ئەمڕۆ سێشەممە 7.12.2024، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە 964ـی رایگەیاند، نووسراوێكیان ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كردووە داوایكردووە كە 105 مامۆستای وانەبێژی خوێندنگە ئیسلامییەكان بەشێوەیەكی فەرمی بكرێنە گرێبەست.
وتیشی، وەزارەتی دارایی لە چوارچێوەی بڕیاری بە گرێبەستكردنی مامۆستایانی وانەبێژ، ئەو 105 مامۆستا وانەبێژەی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی كردووەتە گرێبەست.
مامۆستاکان لە 21 قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان وەک وانەبێژ وانە دەڵێنەوە.