ئەوقافی سۆران چی دەڵێن؟

بانگدانە ئەلیکترۆنییەکەی سۆران کێشەی تێکەوت

+964

ئاکام غەفور-سۆران

بانگدانی ئەلیکترۆنی لە شاری سۆران کێشەی دەنگی هەیە، لە کاتی بانگداندا دەنگەكە دەپچڕێت.

ماوەی دە رۆژە سیستمی بانگدانی ئەلیکترۆنی لە ئیدارەی سۆران جێبەجێ کراوە، دوێنێ لە کاتی بانگی مەغریبدا، کێشەی دەنگی بۆ دروست بوو، بەپێی ئەو گرتانەی لای 964 هەیە، لە هەر یەک لە مزگەوتەکانی گەڕەکی بەختیاری شاری سۆران و گوندی گرد خیوەت و بادلیان و بەشی زۆری مزگەوتەکان ئەو گرفتە هەبوو، ئەمەش ناڕەزایەتی دروست کردووە و خەڵک دەڵێت، ئەو سیستمە بۆ وڵاتی ئێمە گونجاو نییە، ئەوقافی سۆرانیش دەڵێت، کێشەی ئەلیکترۆنی بووە.

ئەحمەد سەعید، بانگبێژێکی سۆرانە، بۆ 964 دەڵێت، ئەو سیستمە بۆ وڵاتی ئێمە گونجاو نییە، ئێمە بەم شێوەیە پێشکەوتوونین بتوانین سوود لەم سیستمە ببینین.

لای خۆیەوە، پشتیوان سرێشمەیی، بەڕێوەبەری ئەوقافی سۆران، قسەی بۆ 964 کردوە، دەڵێت، ئەو کێشەیە کێشەیەکی ئەلیکترۆنی بووە، تەنیا یەکجار روویداوە لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا، کە کێشە لە هێڵی ئینتەرنێت بووە”.

باس لەوەش دەکات، ئەوان بەردەوام دەبن لەسەر جێبەجێکردنی ئەو سیستمە و ئەو وردە کێشانە هەر دروست دەبن، لە هەر شوێنێكیش گرفتی هەبێت لیژنەی تەکنیکی تایبەتیان هەیە بۆ چارەسەرکردنی..

لە سنووری ئیدراەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 600 مزگەوت بانگی لێ دەدرێت، کە ئێستا سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ نزیکەی 300 مزگەوت جێگیر کراوە، لە رێگای 10 بانگبێژی دەنگخۆش، بە شێوەی زیندوو بانگ دەدرێت.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

بانگدانی ئەلیکترۆنی لە گەرمیان رەتدەکرێتەوە

بانگدانی ئەلیکترۆنی لە گەرمیان رەتدەکرێتەوە