هیرۆینیان لە ناو گەدەیان شاردووەتەوە

سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر کران

964+

توانا نەقی

لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە سێ بازرگانی مادەی هۆشبەر بە بڕێک مادەوە کە بە نیازبوون بازرگانی پێوە بکەن دەستیگیر کراون.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێڕ بڵاویکردەوە، ئەو سێ تۆمەتبارەی دەستگیریان کردوون کەسانی بیانین و لە مەرزی باشماخەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان.

دەشڵێت، بڕێک مادەی هۆشبەریان لە جۆری هیرۆین لەسەر شێوەی کەپسول قوتداوە و لەگەدەی خۆیان هەڵیان گرتووە بە نیازبوون لە شاری هەولێر بازرگانی پێوە بکەن.

ئێستا هەریەک لە تۆمەتباران (ب،و، ز) و (ب، ع، ح) و (ش، ع، ح) دەستگیر کراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.

لە ئەنجامی کەمینی هێزە ئەمنییەکان لە زیقاڕ دوو بازرگان...

لە ئەنجامی کەمینی هێزە ئەمنییەکان لە زیقاڕ دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر گیران