لە هەولێر
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە گۆڕدران
964+
شۆڕش قادری
بەڕێوەبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر گۆڕدران.
بەپێی راگەیەنراوێکی وەزارەتی پێشمەرگە، “لە چوارچێوەی ئەو ئاڵوگۆڕ و گۆڕانکاریانەی لە پۆست و پایەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ئەنجام دەدرێت، ئەمڕۆ دووشەممە 12.11.2024 بەڕێوبەر و جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر ئاڵوگۆڕ کران”.
ئاماژە بەوەشکراوە، عەقید ئەیوب ئەحمەد عەزیز وەک بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە هەولێر لە جێگەی رائیدی پزیشک، بەهێز عەبدوڵا ساڵح دەستبەکار بووە و هەروەها موقەدەم نەبەز حەسن حوسێن وەک جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە، لە جێگەی دکتۆر شاخەوان دەستبەکار بووە.
وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، گۆڕانکاری لە پۆست و پایەکانی یەکە سەربازییەکان، بەشێوەی پرەنسیپی سەربازییە و بۆ هاتنی کەسان و بیرۆکەی نوێیە بۆ باشتر راپەڕاندنی ئەرک و کارەکان لە یەکەکاندا.