ئامادەكاری بۆ دەكرێت
ژووری بازرگانانی هەولێر و ئورفا یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆ دەكەن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
شاندی ژووری بازرگانیی هەولێر كۆتاییان بە سەردانەكەیان بۆ باكووری كوردستان و توركیا هێنا، سەرۆكی ژوورەكەش ئاشكرای كرد بەم زووانە یاداشتی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ژووری بازرگانیی ئورفا واژۆ دەكەن.
دوای سێ رۆژ لە سەردانەكەیان، ئەمڕۆ شاندی ژووری بازرگانیی هەولێر لە باكووری كوردستانەوە بەرەو هەولێر بەڕێكەوتنەوە.
گەیلان حاجی سەعید، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە 964ی راگەیاند، سێ رۆژ لە میوانداریی ژووری بازرگانیی مێرسین بوون و ئەمڕؤ كۆتاییان بە سەردانەكە هێنا، كە تێیدا كۆبوونەوەیان لەگەڵ ژووری بازرگانیی مێرسین كرد بە مەبەستی پەرەپێدان و بەهێزكردنی پەیوەندییە بارزگانییەكانی نێوان هەولێر و مێرسین.
وتیشی، سەردانی بەندەری مێرسین و ناوچەی پیشەسازیی ئەو شارەمان كرد و بازرگان و خاوەن كارگەكانی ئەو ناوچەیەمان بینی.
گەیلان حاجی سەعید هەروەها باسی ئەوەی كرد، “ئەمڕۆش سەردانی ژووری بازرگانیی شاری ئورفامان كرد و لەگەڵ زیاتر لە 100 بازرگان و خاوەن كارگەی شارەكە كۆبووینەوە بە مەبەستی بەهێزكردن و پەرەپێدانی بازرگانی لە نێوان هەردوولامان”.
“ژووری بارزگانیی ئورفا داوەتنامەیان بۆ ژووری بازرگانیی هەولێر و بازرگانان و خاوەنکارانی شاری هەولێر پێشكەش كرد، كە سەردانی شاری ئورفا و دەزگا و لایەنە ئابووری و کارگێڕییەکانی ئەو شارە بکەین لە نزیكترین دەرفەتدا”، سەرۆكی ژووری بازرگانیی هەولێر وای وت.
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەکاری کرا بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو ژووردا، جگە لەوەی تەوەرێکی دیكەی كۆبوونەوەكە گفتوگۆکردن بوو لەسەر بەشداریکردنی خاوەن کۆمپانیا و بازرگانانی نێوان هەردوولا لە پێشانگا نێودەوڵەتییەکان و بۆنە ئابوورییەکانی هەردوولا.
گەیلان حاجی سەعید رایگەیاند، وەك ژووری بارزگانیی هەولێر داوایان لە وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاکانی شاری ئورفا كردووە، لە بنیادنانەوەی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان بەشداریی بكەن.
پێشتر شاندێکی گەورەی ژوور و بازرگانانی شاری ئورفا سەردانی شاری هەولێر و ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێریان کرد، چەندین دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدابوو.
سەرۆکی ژووری بازرگانی هەولێر: سڕبیا داوای هەنار و ئاوی هەرێم دەکات
ژووری بارزگانیی هەولێر
دەروازەی پێشابوور
"رووداوەكانی سوریا هیچ گۆڕانكارییەكی لە هاتوچۆی بازرگانی نەكردووە"
کاروبارەکان دەهێننەوە ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان
کێشەی کارگەکانی کوردستان لەگەڵ بەغدا چارەسەر دەبێت
لەگەڵ یەكێتییە پیشەسازییەكانیش
ئەمڕۆ ژوورە بازرگانییەكانی كوردستان و عێراق كۆدەبنەوە
ژوورە بازرگانییەكان خاوەندارییەتی دەكەن