بەهار و هاوینی ئەمساڵ قەرەباڵغ بووە

هاتوچۆی گەشتیار لە مەرزی پەروێزخان 117٪ زیادی کردووە

964+

شۆڕش قادری

هاتوچۆی گەشتیار لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان 117٪ زیادی کردووە.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا لەزاری رەزا قوربانی بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی پەروێزخان لە دیوی ئێران بڵاویکردووتەوە، “لە 21.3.2024 تا 21.92024، 233 هەزار و 396 گەشتیار لە دەروازەی نێوەدەوڵەتی پەروێزخانـەوە هاتوچۆیان کردووە و رێژەکەش بەراورد بە ساڵی رابردوو لەو کاتەدا 117٪ زیادی کردووە”.

“لەو ژمارەیە 79 هەزار و 142 کەسیان گەشتیاری ئێرانی بوون و 154 هەزار و 254 گەشتیاریش خەڵکی هەرێمی کوردستان و عێراق بوون”، رەزا قوربانی وای وتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو گەشتیارانەی لە هەرێمی کوردستانەوە دەچنە ئێران، سەردانی شاری کرماشان و مەشهەد و شارەکانی باکووری ئێرانیان دەکەن.

دەروازەی سنووریی پەروێزخان دەکەوێتە سنووری گەرمیان و یەکێکە لە دەروازە نێودەوڵەتیەکانی هەرێم لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران.

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردەوە

ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە مەرزی پەروێزخان دەستیپێکردەوە

"هەناردەی ئێران لە دەروازەی پەروێزخانەوە 262٪ زیادیکردووە"