دەسووتێن

لە نێوان تەقتەق و کەرکوک بە فڕۆکەى جەنگى دوو ئۆتۆمبێل بە ئامانجگیران

964+

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، لە نێوان تەقتەق و کەرکوک، لەلایەن فڕۆکەى جەنگییەوە دوو فڕۆکەى جەنگى بەئامانجگیران و هەردووکیان ئێستا دەسووتێن.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى رێکخراوى CPTـى ئەمەریکى بە 964ـى وت،”کاتژمێر 9:55 خولەک، دوو فڕۆکەی جەنگی، چوار جار بۆردوومانی زنجیرە چیای خاڵخاڵانیان لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە قەزاى کۆیە و ناحیەی شوانى کەرکوک کرد و دوو ئۆتۆمبێلیان بە ئامانجگرت”.

وتیشى،” هەردوو ئۆتۆمبێلەکە بە ئامانجگیراون و ئێستا دەسووتێن، بەڵام نازانرێت فڕۆکە هێرشکەرەکان  کە لە جۆرى ئێف 16 هى کام ووڵات بوون”.

وەک ئەوەى باسى دەکات، تائێستا زیانە گیانییەکان نەزانراون.

ئاشکراشى کرد، یەکەم لێدان 9:55 خولەک بووە و دوا لێدان کە جارى چوارەم بووە کاتژمێر 10:16 خولەک بووە و ئەو دوو ئۆتۆمبێلەى بەرکەوتوون هەردوکیان سووتاون.