لە هەولێر

پڕۆژەیەکی ریسایکلینی ئاو لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان جێبەجێ دەکرێت

964+

شۆڕش قادری

رێکخراوی یونیسێف پڕۆژەیەکی ریسایکلینی ئاو لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان، لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکات.

بەپێی راگەیەنراوێکی پارێزگای هەولێر، “ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 2024.10.13، لە رێوڕەسمێکدا بەردی بناغەی پڕۆژەی ریسایکلینی ئاو لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان دانراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پڕۆژەکە بە گوژمەی 577 هەزار دۆلار لەلایەن رێکخراوی یونسێف بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت.

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، پڕۆژەی ریسایکلینى ئاو، پڕۆژەیەکە، ئاوی قورسى گەڕەکەکانی نزیک پارک، ئەو ئاوەی کە لە ماڵان بەکاردەهێنرێت، جارێكی دیكە پاک دەکاتەوە و بۆ ئاودانی دار و درەختەکانی نێو پارك بەکاردەهێنرێتەوە، بەو شێوەیەش پڕۆژەکە سوودێكی زۆری دەبێت بۆ بەفیڕۆنەدانی ئاو و پاراستنی سامانی ئاو لە شاری هەولێر.

لە پارکی سامی بردنە ژوورەوەی خواردن بە مەرجە

لە پارکی سامی بردنە ژوورەوەی خواردن بە مەرجە

زیاتر لە پێنج هەزار مەتر دووجا لە رێڕەوەکانی پارکی سام...

زیاتر لە پێنج هەزار مەتر دووجا لە رێڕەوەکانی پارکی سامی عەبدولڕەحمان چاککرا