735 ملیۆن دیناریان پێویستە

زانکۆی سلێمانی 22ـی مانگی بۆ دەستپێکی خوێندن دیاریکرد

964+

ژووری هەواڵ

دەستپێکی خوێندن لە زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی 13 رۆژ دواکەوتووە، بڕیارە 12 رۆژی دیکەش دوابکەوێت و 22ـی ئەم مانگە ساڵی نوێی خوێندن لە زانکۆکە دەستپێبکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10.10.2024، د. یوهان عوسمان، بەڕێوەبەری راگەیاندن و رۆشنبیری زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، بەڵێنیان پێدراوە کە ئەو خەرجیانەی کە پێویستیانە بۆ بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکە، بۆیان دابین بکرێت، بۆیە 22.10.2024ـیان دیاریکردووە وەک دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن.

بە وتەی د. یوهان عوسمان، خەرجی بەشەناوخۆییەکان 735 ملیۆن دینارە و بەهۆی ئەوەی بڕەکەی لە سەروو 500 ملیۆن دینارەوەیە، لە دەسەڵاتی وەزارەتی داراییدا نییە و دەبوو ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندی لەسەر بدات.

بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانكۆ وا بڕیار بوو وەرزی نوێی خوێندنی 2024-2025 لە 28ـی ئەیلوول بەفەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌ و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دواخرا.

زانکۆکە ساڵانە لە نێوان هەشت بۆ 10 هەزار خوێندکاری هەیە، هەروەها زیاتر لە چوار هەزار خوێندکاری نوێ بۆ قۆناغی یەک وەردەگرێ کە نیوەی خوێندکارەکان ماڵیان لە دەرەوەی شارە، ئەوانیش دەچنە بەشە ناوخۆییەکانی سەر بە زانکۆی سلێمانی.

لە زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی دەوامی خوێندن دواخرا

لە زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنی دەوامی خوێندن دواخرا