2000 ماڵى سنوورى دیانا سودمه‌ند ده‌بن

بادیلیان و دیڵزیان له‌ ئاوى تانكه‌ر ده‌ربازیان ده‌بێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

پڕۆژه‌یه‌كى ئاوى خواردنه‌وه‌ بۆ هه‌ردوو گوندى بادیلیان و دێڵزیان له‌ سنوورى ناحیه‌ى دیانای سه‌ر به‌ ئيداره‌ى سەربەخۆی سۆران جێبه‌جێ ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه‌ دوو هه‌زار ماڵ لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

پڕۆژه‌کە زیاتر له‌ ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر داوا كراوه‌، به‌هۆى ئه‌وه‌ى گونده‌كان كێشه‌ و گرفتیان له‌ تۆڕى ئاودا هه‌بووه‌ و سه‌رچاوه‌یه‌كیش نه‌بووه‌ لێیه‌وه‌ ئاویان بۆ دابین بكرێت.

یوسف ئه‌حمه‌د ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌رى ئاوى سۆران به‌ 964ـى وت، له‌ هه‌فته‌ى داهاتووەوە ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌كه‌ ده‌كرێت كه‌ ئاوى رووبارى هاودیان ده‌بێته‌ سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كیى پڕۆژه‌كه‌.

وتیشی “له ‌وه‌زرى هاویندا ئه‌م دوو گونده‌ به‌ تانكه‌ر ئاویان بۆ دابه‌ش ده‌كرا، ئه‌مه‌ش گرفتێكی گه‌وره‌ و خه‌رجییه‌كی زۆر بوو”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ماوه‌ى پڕۆژه‌كه‌ 120 رۆژى بۆ داندراوه‌ بۆ ته‌واوكردنى و به‌هۆى فراوانى پڕۆژه‌كەش‌، جگه‌ له‌م دوو گونده‌، گونده‌كانى خاتوونه‌ و گه‌لى عومه‌راغا لێی سوودمه‌ند ده‌بن.

بڕى 813 ملیۆن و 455 هه‌زار دینار بۆ جێبه‌جێ كردنى ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانییه‌وه‌ دابین كراوه‌.

گەڕەکێکی سۆران بێ ناو و بێ ئاوه‌

گەڕەکێکی سۆران بێ ناو و بێ ئاوه‌