به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه: رێگرى كراوه له دووباره‌بوونه‌وه
هه‌ڵشۆ یه‌كه‌مین لافاوى ئه‌مساڵى به‌خۆوه بینى و سه‌لامه‌ت ده‌رچوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دره‌نگانى شه‌وى رابردوو بارانێكی زۆر و به‌خۆڕ له سه‌نته‌رى ناحیه‌ى هه‌ڵشۆى سه‌ربه قه‌زاى پشده‌ر، یه‌كه‌مین لافاوى ئه‌مساڵى دروستكرد، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت له‌رووى گیانى سه‌لامه‌تین و له‌رووى مادیش زیانیان كه‌مه.
به‌كر وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى هه‌ڵشۆ به 964ـى راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دروستبوونى لافاوه‌كه‌ى شه‌وى رابردوو راسته‌وخۆ تیمه‌كانى شاره‌وانى له شوێنه‌كه ئاماده‌بوون و نه‌یانهێشت زیانه‌كان زۆربن.
وتیشی “زیانى گیانیمان نییه ته‌نیا زیانێكى ماددیى كه‌ممان به‌ركه‌وتووه، كه ئه‌ویش به‌هۆى لافاوه‌كه زیان به پڕۆژه‌یه‌كی ئاو كه‌وتووه و ئێستا خه‌ریكی چاككردنه‌وه‌ین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، تیمه‌كانى شاره‌وانى له رێگه‌ى ئامێرى جیاوازه‌وه چاره‌سه‌رى دووباره‌بوونه‌وه‌ى لافاویان كردووه ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه‌یان نه‌هێشتووه، كه به‌هۆیه‌وه ئاوى بارانى لێ كۆده‌بووه‌وه و لافاو دروست ده‌بوو”.
ئه‌وه‌ى دوێنێ شه‌و له ناحیه‌ى هه‌ڵشۆ روویدا دروستبوونى یه‌كه‌مین لافاوى ئه‌مساڵه له هه‌رێمی كوردستان، چونكه تا ئێستا به‌هۆى بارانبارینه‌وه له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی هه‌رێمدا كۆبوونه‌وه‌ى ئاو لافاوى دروست نه‌كردووه.