دەنگدان بە گەڕاندنەوەی موڵک لابرا
کارنامەیەکی نوێ بۆ دانیشتنەکەی سبەی خۆی کرد بەناو پەرلەماندا
964+
ئەحمەد مستەفا
وابڕیار بوو سبەی سێشەممە، لە دانیشتی ئاسایی خۆی، پەرلەمانی عێراق دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک و ماڵ بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان بەڕێوەببات، بەڵام سەرۆکایەتی پەڕلەمان ئەو کارنامەیەی کشاندەوە و کارنامەیەکی نوێی دانا.
بەپێی کارنامە نوێیەکە بێت، بڕگەکانی دانیشتنەکەشی لە شەش بڕگەوە بۆ چوار بڕگە کەمکردووەتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 30.9.2024، کاروان یاروەیس، ئەندامی پەڕلەمانی عێراق بە 964ی وت، “ئەو کارنامە نوێیە کە لەلایەن سەرۆکایەتی پەڕلەمانەوە بڵاوکراوەتەوە، بڕگەی دەنگدانی لەسەر پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک ماڵ بۆ خاوەنەکانیان سرییەوە و لایبردووە، کە تایبەتە بەهەڵوەشاندنەوەی ژمارەیەک بڕیاری ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی ئەوکاتی بەعس”.
ئەو پەلەمانتارە دەڵێت، “هەفتەی رابردوو سەرکردە و سەرۆکی فراکسیۆنەکانی شیعە، بەڵێنیان دا بە فراکسیۆنە کوردستانییەکان دوو رۆژ دوابخرێ و لە دانیشتنی داهاتوودا دەخرێتەوە کارنامەی دانیشتن، هەتاوەکو سووننەکان رازی دەبن”، ئەوە لە کاتێکدایە نیەتی ئەوە زۆر باس دەکرێ، شیعە و سووننە دەیانەوێ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و یاسای باری کەسێتی و پرۆژە یاسای گەراندنەوەی موڵک و ماڵ لەیەک رۆژدا ببێیت تا سوننە و شیعە و کورد پابەندی دەنگدان بن.
پڕۆژەیاسای گەڕانەوە موڵ و ماڵ خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە، پێشتریش خرابووە بەرنامەی کاری دانیشتنی رۆژی 3.9.2024، بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێ، بەڵام دانیشتنەکە ئەنجام نەدرا.
لە ساڵانی 1970، 1980 و 1990، زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار پارچە زەوی کە بەبڕیاری سەرکردایەتی بەعس کرابوون بە موڵکی حکومەت و داگیرکرابوون، بە چەسپاندنی پڕۆژەیاساکە بۆ خاوەن رەسەنەکانیان دەگەڕێندرێنەوە، کە ئەوکات بە زۆر لە جوتیارە کورد و بەشێک لە تورکمانەکان وەرگیرابوون، لە بەرامبەردا بەشێکی درابوون بە عەرەبە هاوردەکان.
کارنامەی نوێ:
کارنامە پێشتر؛