هەفتەیەکى نوێیە

نەوت لە خوار 73 دۆلارە

964+

وریا فەتاح

هەفتەى رابردوو بەگشتى نەوت رووى لە دابەزین بوو، ئەمڕۆ کە سەرەتاى هەفتەیەکى نوێى بازاڕى جیهانیی نەوتە، نرخەکەى کەمێک بەرز بووەتەوە.

بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 72 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەڕێژەى 0.37 سەنت بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.

هەرچی نەوتی تێکساسە نرخی بەرمێلێکی 68 دۆلار و 53 سەنتە و بەڕێژەى 0.35 سەنت بەرز بووەتەوە.

تەشەنەکردن گرژییەکانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەرزى رێژەى نەوتى کۆگاکراوى ئەمەریکا لە هۆکارە سەرەکییەکانى گۆڕانکارییەکانن لە بەهاى نەوت لە جیهاندا.

ئەمە لە کاتێکدایە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان رایگەیاند، ئامادەیە نەوتی كوردستان رەوانەی دەرەوە بكات، داوای كۆبوونەوەی بەپەلەش دەكات.

نرخى نەوت لە خوار 72 دۆلارە

نرخى نەوت لە خوار 72 دۆلارە