پیاوێکی بە ئەزموون و لێهاتوو

لە شەش ساڵییەوە سەرقاڵی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانە

964+

کاروان ساڵحی -کەرکوک

فاروق محەمەد رەشید  تەمەنی 51 ساڵە و دانیشتووی شاری کەرکوکە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە، شاگردی مامی بە ناوی حاجی سابیر بووە و  کاری چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانی ناوماڵی کردووە.

فاروق محەمەد لە تەمەنی 15 ساڵییەوە دوکانێکی لە نزیک قەڵای کەرکوک داناوە و دەستی بەکارکردن کردووە، دوکانەکەی شەش مەتر درێژە و سێ مەتریش پانە، بەهۆی زۆریی ئامێرە لەکارکەوتووەکان و یەدەگەوە  کە کەڵەکە بوون، ناتوانێت بچێت نێو دوکانەکەیەوە و ئەگەر شتێکی پێویست بێت، دەبێت بە پەیژە سەرکەوێت بەسەریاندا.

فاروق محەمەد بە 964ـی وت، “حاجی سابیری مامم لە سەردەمی رژێمی لەناوچووی بەعس، لە کۆمپانیایەکی ئەفریقی تایبەت بە چاکردنەوەکەی ئامێرە کارەباییەکان کاری دەکرد،  ئێواران دەهاتە دوکان لە ناو بازاڕی گەورە و ئامێرە کارەباییەکانی چاک دەکردەوە  و منیش لەبەردەستی ئەو کارم دەکرد”.

وتیشی، 45 ساڵە کاری چاککردنەوەی ئامێرەکانی ناو ماڵ دەکات.

فاروق محەمەد ئاماژەی بە زۆربوونی ئامێری بێ کوالێتی لەناو بازاڕ کرد و دەڵێت، “پێشتر بە ئاستەم ئامێرێک لەکار دەکەوت، بەڵام ئێستا ئامێری بێ کوالێتی زۆر بوون و ئامێر هەیە ئەمڕۆ دەیکرێت دوای هەفتەیەک لەکاردەکەوێت، لەگەڵ ئەوەشدا ئامێری باش ناوە بەناوە دەست دەکەوێت و هەیە تەمەنی زیاتر لە 20 ساڵە، بەڵام هێشتا کار دەکات.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

کێشەی هێنانی

کێشەی هێنانی "ئامێریی کارەبایی ناوماڵ" چارەسەر کرا

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاو...

تازە زاواکەی کەرکوک خەریک بوو لە بنکەی پۆلیسی شەوی زاوایەتی بەڕێبکات