كشتوكاڵ و هه‌نگ و هونه‌ر كۆده‌كاته‌وه
ئه‌مساڵ فێستڤاڵه‌كه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆیی راپه‌ڕین فراوانتر ده‌بێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
بەڕێوبەرایەتی گشتی کشتوکاڵی راپەڕین، بڕیاریداوه ئه‌مساڵ فێستڤاڵێكی فراوانتر له ساڵى پار رێكبخات و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به ناو تۆماركردنى باخەوان و جوتیار و هه‌نگه‌وان و خاوەن پرۆژە و بەرهەمەندانی کاری دەستی كردووه.
ئه‌مه ده‌بێته دووه‌مین فێستڤاڵى به‌رهه‌مى ناوخۆیی له ئیداره‌ى راپه‌ڕین کە بڕیارە ئەمساڵ له رۆژانى 26،27،28.9.2024 به‌ڕێوه‌بچێت.
موحسین عومه‌ر سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م فێستڤاڵه له سنوورى پشده‌ر به 964ـى وت، ماوه‌یه‌كه له‌رێگه‌ى چه‌ند لیژنه‌یه‌كه‌وه ده‌ستیان به تۆماركردنى ناوى ئه‌و كه‌سانه كردووه كه ده‌یانه‌وێت به‌شدارى فێستڤاڵه‌كه بكه‌ن.
وتیشی “به‌رهه‌مه‌كانى كشتو‌كاڵى، شیره‌مه‌نى، هه‌نگوین، شێوه‌كارى و بابه‌ته كلتوورییه‌كان و كارى ده‌ستى له فێستڤاڵه‌كه‌دا نمایش ده‌كرێن”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، تێبینیان كردووه كه ئه‌مساڵ فێستڤاڵێكى گه‌وره و فراوانتر له چاو فێستڤاڵه‌كه‌ى ساڵى پار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، چونكه ده‌ڵێت، ژماره‌ى ئه‌و خاوه‌ن پیشانه‌ى تاوه‌كو ئێستا ناویان بۆ به‌شداریكردن زۆر زیاتره له هی ساڵى پار.
روونیشیكرده‌وه ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ى ئه‌م فێستڤاڵانهوه زیاتر گرنگی به به‌رهه‌مى ناوخۆیی خاوه‌ن پیشهكانى سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین بده‌ن و به‌ده‌ره‌وه‌ى خۆیان بیانناسێنن.