"گرنگه‌ هه‌ماهه‌نگی داراییمان هه‌بێت"

ته‌یف سامی گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی ناوده‌بات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ یه‌كه‌مین رۆژى دانیشتنه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا له‌ هه‌ولێر، ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق گفتوگۆكانى له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی ناوده‌بات و به‌ گرنگیشی ده‌زانێت كه‌ هه‌ماهه‌نگی دارایی  لەنێوانیاندا هه‌بێت.

وه‌زاره‌تى دارایی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، وه‌زیری دارایی گفتوگۆكانى ئه‌مڕۆى كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم به‌ ده‌رفه‌تێكی مێژوویی وه‌سفكردووه‌  له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى هه‌ردوولا له‌ رووى داراییه‌وه‌.

ده‌شڵێت “گرنگی هه‌ماهه‌نگى دارایی له‌ نێوان هه‌ردوولادا ده‌بێته‌ هۆكارێك بۆ كردنه‌وه‌ى گرێكوێره‌کانى نێوانمان”.

ته‌یف سامی ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، رێكه‌وتنێکى دادپه‌روه‌رانه‌ لە نێوان هه‌ردوولا بۆ دابه‌شكردنى داهاته‌كانى نه‌وت و ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌بێته‌ ‌هۆى ئه‌وه‌ى له‌ ته‌واوى عێراقدا متمانه‌ و سه‌قامگیری ئابوورى به‌هێز بێت”.

كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى نێوان شاندى ئابوورى له‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى ئابوورى هه‌رێمی كوردستان، دواى هاتنى شانده‌كه‌ى عێراق دێت كه‌ شه‌وى رابردوو گه‌یشتنه‌ هه‌ولێر و هه‌ریه‌ك له‌ فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ و ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراقیان له‌گه‌ڵ بوو.

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریی كوردستان و عێ...

لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی ئابووریی كوردستان و عێراق باسی چی كرا؟