کارى دابەشکرنى مادەى هۆشبەر بووە لەناو شار

لە هەولێر بازرگانێکى مادەى هۆشبەر دەستگیرکرا

964+

وریا فەتاح

ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنى تۆمەتباریکى راگەیاند کە کارى بازرگانیکردن و دابەشکردنى مادەى هۆشبەر بووە لەناو شارى هەولێر.

بەپێى راگەیەنراوەکەى ئاسایشى هەولێر، لەکاتی دەستگیر تۆمەتبارەکە دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ کە ئامادەی کردبو بۆ فرۆشتن و دابەشکردنی.

دڵنیایش بە هاوڵاتیان دەدەن کە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ بنبڕ کردن و دەستگیر کردنی تۆمەتبارانی بازرگانی کردن بەمددە هۆشبەرەکان.

رۆژى 17.7.2024، ئەنجومەنى ئاسایشى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا، ئامارى هەشت مانگ و نیوى رابردوو 24ـى تشرینى یەکەمى 2023 تا 12ـى تەمووزى 2024ـى بڵاوکردەوە،

بەپێى ئەو راگەیەنراوە بێت، لەو ماوەیەدا دەیان کەس بە تۆمەتى بازرگانیکردن بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون کە بازرگانى ناوخۆیى و دەرەکى و نێودەوڵەتى تێدایە.

هەر لەو ماوەیەدا 952 کیلۆگرام مادەى هۆشبەر دەستیبەسەرداگیراوە بەم شێوەیە:

5 کیلۆگرام جۆرى هێرۆین

89 کیلۆگرام جۆرى حەشیش

3 کیلۆگرام جۆرى ماریجوانا

28 کیلۆگرام جۆرى تلیاک

205 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵ

51 کیلۆگرام جۆرى کریستاڵى تێکەڵ شلەمەنى

365 کیلۆگرام جۆرى حەبى هۆشبەر لە جۆرى کاپتاگۆن کە دوو ملیۆن و 200 هەزار دەنکە

206 کیلۆگرام جۆرى حەبى جۆرى کاپتاگۆن پێچراوە بە فوم  کە ملیۆنێک و 200 هەزار دەنکە

28 هەزار و 944 شیت حەبى هۆشبەر لە جۆرى ترامادۆڵ