ئێمەی کورد
هەم بە داگیرکەر ناویدەبەین و هەم سەرسامی تورکیاین
964+
ژووری هەواڵ
ئێمەی کورد بەردەوام رۆژانە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سەرزەنشتی مامەڵەی تورکیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکەین و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانمان پڕ کردووە لە تورکیای داگیرکەر، بەڵام پشووەکانمان لەو وڵاتە بەسەر دەبەین، گوێ لەو ئاوازی گۆرانی تورکی دەگرین لە کاتێکدا هی خۆمانە و لەلایەن ئەوانەوە دزراوە، کاڵای تورکی دەکڕین و پێشی شاگەشکە و دڵخۆش دەبین و کاتێکیش دەچینە تورکیا لەگەڵ کوردانی باکور بە زمانێکی دیکە قسە دەکەین، چونکە لە زاراوەی یەکتر تێناگەین.