نور سۆران

هەولێر…ئەو كچەی بە منداڵی پیر ببوو گیانی لەدەست دا

964+

ژێوار خدر

باوکی نور نزیکەی کاتژمێرێک لەمەوپێش لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک نووسیویەتی، ”سڵاو هاوڕێیان هەرئێستا نور خانی کچم کۆچی دوایی کرد”.

نور پێنج کاتژمێر لەمەوپێش لە سناپچات پۆستی کردووە و تەندروستی باش دەردەکەوێت.

964 زۆر هەوڵیدا بۆ دڵنیابوونەوە لە راستی هەواڵی مردنەکە پەیوەندی بە باوکی نورەوە بکات، بەڵام وەڵامی هیچ کام لە پەیوەندییەکانی نەدایەوە و بە پشتبەستن بەو پۆستەی تیکتۆکەکەی باوکی نور هەواڵەکە بڵاوبووەتەوە

نور کچێکی خەڵكی هەولێر بوو، نەخۆشییەكی دەگمەنی هەبوو، ئەویش پیربوونی پێشوەختە بوو، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر ناسراو بوو،  خەڵکێکی زۆریش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فۆڵۆیان كردبوو.

سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا

سێ منداڵ بەهۆی دووکەڵی ئاگرەوە گیانیان لە دەست دا