کارکردنی تیمەکانی بەشی خزمەتگوزاری لە شارەوانی تەوێڵە _ وێنە: شارەوانی تەوێڵە
چین چین دایانناوە
مالێدەری تەوێڵە بوو بە خاوەن قادرمەیەکی نوێ
ئەحمەد مستەفا
شارەوانی تەوێڵە، بە سوود وەرگرتن لە دەیان بەرد دەستیان کرد بە دانانی قادرمە بۆ گەڕەکی مالێدەر لە شارەدێکە و چین چین بۆیان دانان، تا ئاسان هاتوچۆی لە رێگەوە بکەن.
تەوێڵە خۆی لە سێ گەڕەکی سەرەکی پێکهاتووە، چلانە، هانە سوسو و مالێدەر، هەڵکەوتەی جوگرافییەکەیان وایە بە قەد بەرزایی و شاخەوەن، جگە لەوەی زۆرینەیان قادرمە و پلیکانە رێگەی سەرەکی هاتوچۆیانە، هەندێک گەڕەکیان هێشتا لە لێژگایی و خۆڵەوە دێن و دەچن.
ئەمڕۆ دووشەممە 19.8.2024، سەرۆکایەتی شارەوانی تەوێڵە لە ئەکاونتی خۆی ژمارەیەک وێنەی بڵاوکردووەتەوە و نوسیوویەتی، “بەشی خزمەتگوزاری شارەوانیمان هەستان بە دروستكردنی قادرمەی بەرد لە كەرتی مالێدەر و لە بەردەم مزگەوتی باساكا، كە ببووە هۆی ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتییان لەو سنورە”.
تەوێڵە خاوەنی نزیکەی 1000 ماڵە ناوچەیەکی سنوورییە، لە زستان تەنیا 600 ماڵیان لەوێ دەمێننەوە، کڕێوەیە و بەرگە گرتنی ئاسان نابێت، لە سەنتەری هەڵەبجەوە، بە دووری 20 کیلۆمەتر، کەوتووەتە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە، خاوەن مەرزی شوشمێ و سەیرانگە پڕ لە گەشتیارەکەی ئاوێسەرە.
دیمەنی کاری تیمەکانی شارەوانی تەویڵە؛