ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ى مینیش ده‌بیسترێت

ئاگرێكى گه‌وره‌ له‌ سنوورى ماوه‌ت كه‌وتووه‌ته‌وه‌

964+

فەرهاد حەسەن

ئەمشەو ئاگرێكی گه‌وره‌ له‌ سنوورى قه‌زاى ماوه‌ت كه‌وتووه‌ و هۆكاره‌كه‌ى نه‌زاندراوه‌، هاوڵاتییه‌كیش ده‌ڵێت، ئاگره‌كه‌ له‌ پاشماوه‌ى ئاگرێكی دوێنێوه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌.

به‌رهه‌م ناسر، خه‌ڵكی قه‌زاى ماوه‌ته و‌ نزیكه‌ى دوو كیلۆمه‌تر له‌ شوێنى ئاگره‌كه‌وه‌ دووره،‌ به‌ 964ـى وت، ئاگره‌كه‌ سنوورى گونده‌كانى دڕی و قامیش و شاخى برزوو و دۆڵى شینكایه‌تى و بەرد بەردی گرتووه‌ته‌وه‌ و تا دێت ئاگره‌كه‌ فراوانتر ده‌بێت.

وتیشی “له‌گه‌ڵ ده‌سپێكردنى ئاگره‌كه‌ چه‌ند جارێك ده‌نگى ته‌قینه‌وه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى بیستراوه‌”.

ئه‌و شوێنه‌ى ئاگره‌كه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌، نزیكه‌ له‌ سنوورى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئێران و  له‌ ساڵانى هه‌شتاكانیش چه‌ندین ره‌به‌ى سه‌ربازى رژێمی پێشووى لێبووه‌ و ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌ى له‌ناو ئاگره‌كه‌ ده‌ته‌قنه‌وه‌، بۆ ئه‌و كات ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

رێبه‌ر حسێن، یه‌كێكى دیكه‌ى خه‌ڵكی ماوه‌ته‌ به‌ 964ـى وت، ئاگره‌كه‌ دوێنێ له‌ كاتژمێر نزیكه‌ى 2:30ـى دواى نیوه‌ڕۆ كه‌وتبووه‌وه‌، به‌ڵام ئێواره‌كه‌ى له‌لایه‌ن خه‌ڵكى گونده‌كان و تیمه‌ ئه‌منییه‌كان كۆنتڕۆڵ كرا، ئه‌مڕۆكه‌ش ئه‌و ئاگره‌ له‌و ئاگره‌ى دوێنێ دووباره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌.

وتیشی “له‌ ئێستا به‌هۆى فراوانبوونى ئاگره‌كه‌وه‌ چوار به‌شی گه‌وره‌ى له‌و سنووره‌ گرتووه‌ته‌وه‌ و تا دێت فراوانتر ده‌بێ”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، به‌هۆى سه‌ختى شوێنه‌كه‌و بوونى ته‌قه‌مه‌نی له‌ شوێنى ئاگره‌كه‌ تا ئێستا هیچ كه‌سێك بۆ كۆنتڕۆڵكردنى نه‌چوونه‌ته‌ شوێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌”.

کۆپتەری تورکی ئاگری لە دەوروبەری چەند گوندێکی ئامێدی ب...

کۆپتەری تورکی ئاگری لە دەوروبەری چەند گوندێکی ئامێدی بەرداوە