ئەمریكا: نیگەرانین لە زیادبوونی فشارەكان بۆ سەر رۆژنامەنووسان لە کوردستان
+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر
كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەرێمی كوردستان دەڵێت نیگەرانین لەو فشارانەی كە لەسەر رۆژنامەنوسان هەیە لە هەرێمی كوردستان
ئەمڕۆ 25ی كانونی دووەمی 2023، كونسوڵخانەی ئەمریكا لە فەسیوك نوسیویەتی: جێی نیگەرانییە ئەو زیادبوونە لە ژمارە و سروشتی نیگەرانکەری پێشێلکاریەکان دەبینین کە لە ناویاندا هێرشی ئەلیکترۆنی، پشکنینی نایاسایی ئامێری
ڕۆژنامەنووسان، دەستگیکردن و دەستبەسەرکردنی نایاسایی ڕۆژنامەنووسانی تێدایە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتیوانی لە هەوڵە خۆجێی و نێودەوڵەتیەکان بۆ نەهێشتنی پێشێلکاریەکانی دژی ڕاگەیاند دەکات و پشتیوانی لە بونیادنانی ژینگەیەک دەکات کە تیایدا ڕۆژنامەنووسان بتوانن بە ئازادی و بە بێ ترس لە هەراسانکردن و چاوترساندن و تۆڵەلێسەندنەوە کاری خۆیان بکەن.
كونسوڵخانە ئاماژەی بە ئامارێكی سەنتەری میترۆداوە كە باس لەوەدەكات لە ساڵی رابردوودا301 رۆژنامەنوس پێشێلكاری بەرامبەر كراوە.