رێکار بۆ رێگریکردن لە لافاو

پارێزگای هەولێر: ئەو لایەنانە دەدەینە دادگا کە ده‌بنه‌ هۆی دروستبوونی لافاو

964+

ژووری هەواڵ

پارێزگای هەولێر رایگەیاند، رێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ دەگرنەبه‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو، لە ئێستاشەوە ئامادەکاری بۆ رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 21.7.2024، راگەیاندنی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، به‌ ئامادەبوونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و نوێنه‌ری نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ ئاماده‌كارییه‌كانی رێگریكردن له‌ دروستبوونی لافاو له‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکراوە لەبارەی هۆكاره‌كانی دروستبوونی لافاو و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا و كاریگه‌ری بۆسه‌ر زۆربوونی رێژه‌ی بارانبارین و هۆكار و چاره‌سه‌رییه‌كان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌موو رێكارێكی یاسایی به‌رانبه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ بگیرێته‌به‌ر كه‌ ده‌بنه‌ هۆكاری دروستبوونی لافاو، لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانیش راسپێردران به‌ر له‌ هاتنی وه‌رزی بارانبارین هه‌نگاوی پێویست بگرنه‌ به‌ر”.

پارێزگارى هەولێر گیان لەدەستدانى هاوڵاتییەک بە هۆى لا...

پارێزگارى هەولێر گیان لەدەستدانى هاوڵاتییەک بە هۆى لافاوەوە رەتدەکاتەوە