زیانى گیانى نەبووە

گولـلە تۆپێک لە گوندى گوهەرزێ کەوتە خوارەوە

964+

هێڤى دێوالى- دهۆک

گولـلە تۆپێک لە گوندى گوهەرزێ کەوتە خوارەوە و زیانى مادى بە چەند ماڵێک گەیاندووە، رێکخراوێکى ئەمەریکیش دەڵێت،”تورکیا بووە”.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران، سوپای تورکیا هەزار و 76 جار بۆردوومان و هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە

ئەحمەد گوهەرزی ، دانیشتووی گوندەکە بە 964ـى وت،”ئێمە لەناو ماڵى خۆمان بووین، ئەوەندەمانزانى دەنگێکى گەورە بەر گوێمان کەوت، دوایى بۆمان دەرکەوت گولـلە تۆپێک لەناو گوندەکە کەوتووەتە خوارەوە و زیانى بە سێ ماڵ و تانکى ئاوى ماآن و ئۆتۆمبێلێک گەیاندووە”.

کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)ـى ئەمریگى بە 964ـى وت،”کاتژمێر 9:50 خولەکى ئەمشەو، سوپاى تورکیا تۆپبارانى ناو گووندى گوهەرزێ کردووە ویەکێک لە گولـلە تۆپەکان لەناو گوندەکە  کەوتووەتە خوارەوە”.

لەبارەى زیانەکانەوە، کامەران مەلا عوسمان ئاشکراى کرد کە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، بەڵام زیانى بەمادى بە چەند خانوویەک گەیاندووە و پەنجەرەى ماڵان شکاون.

ئاماژەى بەوەشکرد، ئەو رووداوە ترس و دڵەڕاوکێى لەناو دانیشتوانى گوندەکەدا دروستکردووە.

بەپێى ئامارەکانى ئەو رێکخراوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 30ـی حوزەیران، سوپای تورکیا هەزار و 76 جار بۆردوومان و هێرشی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە و بەتەنیا لەم ساڵدا هەشت هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە گیانیان بەخشیووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

گوندێکى ئامێدى چۆڵکرا و سوپاى تورکیا بازگەى داناوە

گوندێکى ئامێدى چۆڵکرا و سوپاى تورکیا بازگەى داناوە