دیمەنی قەزای بازیان - وێنە: 964
هی دوو گەڕەکن
چوار هەزار ماڵی بازیان لە کێشەی کەمئاوی رزگار دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد
پڕۆژەیەک بۆ دوو گەڕەکی ناو قەزای بازیان دەرچووە و بە تەواوبوونی چوار هەزار ماڵی ئەو دوو گەڕەکە لە کێشەی کەمئاوی رزگاریان دەبێت.
پڕۆژەکان بۆ گەڕەکەکانی پێشەوا و ئاشتین و رەزامەندییان لەسەر دراوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەچێتە بوواری جێبەجێکردنەوە.
هاوڕێ حسێن، بەڕێوەبەری ئاوی بازیان بۆ 964ـی ئاشکرا کرد، هەردوو پڕۆژەکە بڕی 141 ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و پارەکەی ئامادەەیە.
وتیشی، “پڕۆژەکان بەشی زۆریی بریتییە لە گۆڕینی بۆریی ئاوی ئەو دوو گەڕەکە و گەورەکردنیان و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی تر کە لە تۆڕی ئاوەکەیاندا دروست بووبێت”.
بەشێکی دیکەی گەڕەکەکانی بازیان ئەو کێشەیەیان هەیە، بۆ بەڕێوەبەری ئاوی بازیان دەڵێت، “ئەگەر ئەو پێویستییانەی بۆ ئەو دوو گەڕەکە دەکڕدرێن زیاد ببن کێسەی گەڕەکی دیکەشی پێ چارەسەر دەکەین”.