لە میسانیش کەسێک دەستگیر کراوە
لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە موڵکی حکومییەوە دەستگیر کران
964+
ژووری هەواڵ
لە کەرکوک چوار کەس بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە بینا و موڵکی حکومییەوە دەستگیر کران، دەزگای ئاسیشی نیشتیمانی عێراق دەڵێت، گرێبەستەکانیان ساختە کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26.6.2024، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق رایگەیاند، لە کەرکوک چوار کەسیان دەستگیرکردووە کە بازرگانییان بە بینا و موڵکى حکومییەوە کردووە، کەسێکى دیکەش لە میسان دەستگیرکراوە کە بە بەڵگەنامەى ساختە دەستى بەسەر خانوودا گرتووە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەی ئەو دەزگایە چوار کەسەکە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا گرێبەست و مۆرى ساختەیان پێ گیراوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق کەسێکیان لە میسان دەستگیر کردووە و دانی بەوەدا ناوە دەستى بەسەر ئەو خانووانەدا گرتووە، کە خاوەنەکانیان لە ژیاندا نەماون یان بەهۆى کێشەى خێڵەکییەوە چۆڵ کراون.