كشتوكاڵ پێشبینى نه‌كردبوو
دارستانه كرملێدراوهكهى گوندى گه‌ره‌وان سه‌وز بووه‌وه
964+
ئاكام غه‌فور – رواندز
ئه‌و دارستانه‌ى گوندى گه‌ره‌وانى سه‌ر به قه‌زاى رواندز كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى كرمێكی مه‌ترسیدار ره‌نگی وشكبوونى له‌سه‌ر نیشتبوو، ئێستا به‌ره و گه‌شانه‌وه و سه‌وزبوون ده‌چێته‌وه، كشتو‌كاڵى ئه‌م قه‌زایه‌ش سهوزبوونهوهى دراستانهكهى پێ چاوه‌ڕواننه‌كراو بووه.
كرمه‌كه ناوى (ملكهسن)ـه، له دوو كاتى جیاوازى ئه‌مساڵ له سنوورى چه‌ند گوندێكی قه‌زاى رواندز بڵاوبووه‌وه یه‌كه‌مجار له سه‌ره‌تاى مانگى نیسان له دۆڵى ئاكۆیان كرمه‌كه به ره‌نگى ره‌ش و دووه‌مجاریش له گوندى گه‌ره‌وان به ره‌نگى زه‌رد بڵاوبووه‌وه.
پێشتر كشتو‌كاڵى رواندز بۆ 964 ئه‌وه‌ى پشتڕاست كردبووه‌وه كه كرمه‌كه هه‌مان كرمه به‌ڵام ره‌نگى خۆى گۆڕیوه، هۆكارى سهرههڵدانهكهشی بۆ زۆرى باران بارانى ئه‌مساڵ گه‌ڕاندبووه‌وه.
په‌یام دڵدار، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتو‌كاڵى رواندز به 964ـى وت، ئه‌وان پێشتر ده‌رمان و ماده‌ى قڕكه‌ریان بۆ هاوڵاتیانى گونده‌كه دابین كردبوو، به‌ڵام ده‌ڵێت، چاوه‌ڕێ نه‌ده‌كرا ئه‌مساڵ داره‌كان سه‌وز ببنه‌وه.
وتیشی “ئەمساڵ کرمەکە بە رێژەیەکی زۆر لە سەر دار و درهختەکان تەشەنەى کردبوو بە تایبەتیش داری بەڕوو، مەترسی ئەوەمان هەبوو بگاتە سه‌ر زەوی کاریگەری لەسەر بەرهەمی ترێ ره‌زه‌كانى ئه‌م گونده دابنێت”.
گوندى گه‌ره‌وان یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى سنوورى رواندز كه زۆرترین باخى ره‌ز و ترێیهكى به‌ناوبانگى هه‌یه.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، ئه‌گه‌ر پێش هاتنی وەرزی هاوین چارەسەرى ئه‌م كرمه‌یان نه‌كردبا، ئه‌وا تا سێ ساڵی دیكه‌ش کاریگەری خراپی لەسەر دارستانه‌کانى ئه‌م گونده جێده‌هێشت.
به‌قسه‌ى كشتو‌كاڵى رواندز، ئەم جۆرە کرمە جگە لەوه‌ى مەترسی بۆ سەر دار و درەخت و گژوگیا هه‌یه، هاوكات زیانی بۆ مرۆڤیش دەبێت و بەروبوومە کشتوکاڵییەکان لەناو دەبات.
پێداچوونەوە: فەرهاد حەسەن