بە سەختی بریندار بووە
بە دەم خەوەوە خۆی کرد بە ژێر بارهەڵگرێکدا
964+
سیروان خوڕشید – خورماتوو
بەم بەیانییە لەسەر رێگەی کەرکوک – بەغدا نزیک قایمقامیەتی دوزخورماتوو شۆفێری ئۆتۆمبێلێک خەو دەیباتەوە و خۆی دەکات بە ژێر بارهەڵگرێکدا و بە سەختی بریندار دەبێت.
موئەیەد عەباس، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆى خورماتوو بە 964ـی وت، بەیانی ئەمڕۆ ههینى شۆفێرێک کە لەکەرکوکەوە بەرەو بەغدا دەچوو، لە نزیک قایمقامیەتی قەزای خورماتوو، توشی پێکدادان دەبێت لەگەڵ بارهەڵگرێکدا.
وتیشی “شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە چاوی چووەتە خەو و راستەوخۆ خۆی کردووە بە ژێر بارهەڵگرێکدا”.
ئاماژهى بهوهشكرد، شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە بەسەختی برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانەی قەزاکە کراوە.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن