خه‌ڵك خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنن
له‌دوێنێوه سنورى سێ گوندى ئامێدی ده‌سوتێت و به‌رگرى شارستانیش ناچێته شوێنه‌كه
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
لە دوێنێوە بەهۆی ئاگر له سنورى هەرسێ گوندی سگێری، کانێ و سەرگەلی لە سنووری قه‌زاى ئامێدی كهوتووهتهو و تا ئێستاش بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە، تیمەکانی بەرگری شارستانیش ده‌ڵێن له‌و ناوچانه نزیك نابینه‌وه.
وه‌ك خه‌ڵكى سنووره‌كه باس ده‌كه‌ن ناوچه‌كه‌یان به‌هۆى بوونى هێزه‌كانى په‌كه‌كه و سوپاى توركیا نائارامه و ئه‌و ئاگره‌ى له‌وێش كه‌وتووه‌ته‌وه له‌ئه‌نجامى شه‌ڕى نێوانیان بووه.
نزار محه‌مه‌د، موختاری گوندی سەرگەلی بە 964ـی وت، دوێنی لە نێو رەز و باخ بوون دەنگی تەقەکردنێكى زۆریان بیستووه و دواتر ئاقاری گونده‌كان ئاگری تێبەربووه.
وتیشی ” سوپاى تورکیا و پەکەکە له‌و ناوچه‌یه‌ن به‌رده‌وام له‌شه‌ڕدان و ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش هی ئه‌وان بوو”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئاگره‌كه سنووری هەردوو گوندەکانی سەرگەلی و سگێری گرتەوە و ژمراه‌یه‌كی زۆرى دارى بەڕوو و مازی و قەزوان سووتاون.
به‌قسه‌ى موختار بێت ئه‌وان خۆیان له‌هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنى ئاگره‌كه‌ن چونكه ده‌ڵێت به‌رگرى شارستانى به‌هانایانه‌وه نایه‌ت.
لایخۆشییه‌وه بێوار عه‌بدولعەزیز، وتەبێژی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ی وت، بەهیچ شێوەیێک رێگا نادەن هیچ پۆلیسێکیانلهو ناوچانه نزیك ببنه‌وه كه پەکەکە و هێزەکانی تورکیای لێیە.
وتیشی “ناوچهمكه مه‌ترسیداره وئێمه‌ش ژیانى كارمه‌نده‌كانمان ناخەینە مەترسییەوە، بۆیە ناتوانین نزیک ببینەوە و ئاگرەکەش کۆنترۆڵ نەکراوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن