رێژەکە زیادیکردووە

زیاتر لە پێنج هەزار قاچاخچی لە شەش مانگدا دەستگیرکراون

964+
ئەحمەد مستەفا

ژمارەی قاچاخچییە دەستگیرکراوەکان لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا زیادی کردووە، بە جۆرێک لە 1.1.2024 تا 6.6.2024، پێنج هەزار و 458 قاچاخچی لەلایەن پۆلیسی دەریاوانی وڵاتانەوە دەستگیرکراون.

رۆژی 20.6.2024 رۆژی جیهانی پەنابەرییە، رێکخراوەکان داتای خۆیان بۆ رەوش و مەترسی دۆسییەکانی پەنابەری خستووەتەڕوو.

سەبارەت بە ئاماری دەستگیرکردنی ئەو قاچاخچیانەی بازرگانی بەژیانی پەنابەرانەوە دەکەن، لە 1.1.2024 تا 6.6.2024، بریتییە لە پێنج هەزار و 458 قاچاخچی، ئەوەش بە گوێرەی داتای فیدراسیۆنی سەرتاسەری پەنابەران.

هیوا خدر، ئەندامی دەستەی فیدراسیۆنی پەنابەرانە لە تورکیا ئەو ئەمڕۆ چوارشەممە بە 964ی وت، “ژمارەکە زۆر زیادی کردووە لە ئاست ساڵی پار لە هەمانکاتدا و وادەدا، کە بریتی بوو لە سێ هەزار و 178 قاچاخچی دەستگیرکراو”، بەو پێیەش بێت دوو هەزار و 280 قاچاخچی زیاتر دەستگیرکراون.

سەبارەت بە ئاماری ئەو پەنابەرانەی لەسنورەکانی تورکیا ژیانیان لەدەستداوە لە 1.1.2024 و شەش مانگی ئەمساڵ، ” تا 6.6.2024 ئاماری گیان لەدەست دان بریتییە لە 79 پەنابەر، خۆشبەختانە ژمارەکە زۆر کەمیکردووە لە ئاست ساڵی پاردا لە هەمان کاتدا کە بریتی بوو لە گیان لەدەست دانی 117 پەنابەر”، هیوا خدر وای وت.

 ژمارەی ئەو ئاوارە و پەنابەرانەی گەڕاونەتەوە ووڵات و ناوچەکانیان بەم شێوەیەیە:

ئاوارە: پێنج ملیۆن و 100 هەزار ئاوارەی ناوخۆ گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان کە لەو ژمارەیە لە 62% پێک دێن، لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی بە یەک ملیۆن و 800 هەزار ئاوارە ئۆکرانیا بە یەک ملیۆن و 300 هەزار ئاوارە .

پەنابەر: یەك ملیۆن و 100 هەزار پەنابەری 39 ووڵات لە 93 وڵاتەوە گەڕاونەتەوە ووڵاتەکانیان، بەڵام رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران UNHCR سەبارەت بە گەڕانەوەی ئەو پەنابەرو ئاوارانە بۆ وڵات و ناوچەکانیان دڵگرانەو دەڵێن ناوچە و وڵاتەکانیان هێشتا ئارام نیە و گەڕانەوەیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات و مانەوەیان درێژە ناکؽشێت.

بەپێی ئاماری هەمان ڕێکخراو زۆرترین ئەو کەسانەی ڕوو لە ژیانی پەنابەرێتی دەکەن لەسەراسەری جیهاندا:

بریتین لە پەنابەرانی سوری و ئەفغانی لە پلەی یەکەمدا بەڗێژەی شەش ملیۆن و 400 هەزار بۆ هەریەکەیان کە یەك لەسەر سێی پەنابەران پێک دەهێنن دواتر پەنابەرانی فەنزویلا بەپلەی دووەم بەڕێژەی شەش ملیۆن و 100 هەزار وە لە پلەی سێیەم پەنابەرانی ئۆکرانی بەڕێژەی شەش ملیۆن پەنابەر.

سزای پەنابەرە کوردەکە زیادکرا کە دەستدرێژی کردبووە سە...

سزای پەنابەرە کوردەکە زیادکرا کە دەستدرێژی کردبووە سەر ژنێک

هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا بێ یاوەر و بێسەروشوێ...

هەزاران منداڵی پەنابەر لە ئەوروپا بێ یاوەر و بێسەروشوێنن