"تێوەگلاوە لە کوشتنی پێنج ئەمریکی"

ئەمریکا بزووتنەوەی ئەنساروڵای عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە

964+

ژووری هەواڵ

بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بزووتنەوەی ئەنساروڵای عێراقی و ئەمینداری گشتی بزووتنەوەكەی خستە لیستی تیرۆرەوە.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، بزووتنەوەی ئەنساروڵای عێراقی نزیکە لە ئێران و بەرپرسە لە چەندین هێرش بۆ سەر هێزەكانی ئەمریكا و هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەو بزوتنەوەیە تێوەگلاوە لە هێرشە درۆنییەكەی سەر بورجی 22ـی ئوردن، كە تێیدا سێ سەربازی ئەمریكی كوژران.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا دەشڵێت، هەر رێوشوێنێكی پێویست بێت بۆ لاوازكردنی گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران دەیگرنەبەر و رێگریدەکەن لە هێرشەکانیان بۆسەر هاوپەیمانان.

لە کاردانەوەی بڕیارەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بزوتنەوەکە رایگەیاند، “بەردەوام بین لە مقاوەمە و خەباتکردن… ئەم بڕیارانە ئیرادەمان بەهێزتر دەکات”.

بزووتنەوەی ئەنساروڵای عێراقی، کە بە “بزوتنەوەی ئەنساروڵای ئەوفیا” ناسراوە، دامەزرێنەری لیوای 19ی حەشدی شەعبییە، بزووتنەوەکە لە ساڵی 2013 بە ناوی “قەوارەی سیدق و عەتا” لە پارێزگای میسان دامەزرا و لە ساڵی 2014 باڵی چەکداریی بۆخۆی دروست کرد.

پەرلەمانی کەنەدا: سوپای پاسداران تیرۆریستە

پەرلەمانی کەنەدا: سوپای پاسداران تیرۆریستە