دابەزیوە
نرخی نەوت 82 دۆلارە
964+
توانا نەقی
نرخی نەوت هەرچەندە لەسەرووی 80 دۆلارەوەیە بەڵام هەر بەردەوامە لە دابەزینەکانی و بۆ ئەمڕۆ دووشەممەش نزیکەی 30 سەنت دەبەزیەوە لە چاو دوێنێدا.
به پێی داتاکانی بۆرسه‌ی جیهانی وزه، نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە، بە 82 دۆلار و 35 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەرێژەی 0.27% دابەزیوە.
نرخی نه‌وتی خاوی رۆژئاوای ته‌كساسی ئه‌مریكا بە 78 دۆلار و 18 سەنتە و ئەمیشیان بە رێژەی 0.17% لەچاو دوێنێدا دابەزینی بەخۆوە بینیوە.
هەرچەندە نەوت دوو رۆژە رووى لە دابەزینێکى کەم کردووە، بەڵام لەسەر ئاستى هەفتە نزیکەى چوار سەنت بەرز بوونەوەى بەخۆیەوە بینیوە.
بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارێکی رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دەگەڕێتەوە، کە رۆژی دووی ئەم مانگە بڕیاریان دا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی سێ ملیۆن و 660 هەزار بەرمیلی رۆژانە تا کۆتایی ئەمساڵ کەم بکەنەوە.
پێشتریش عه‌بدولعه‌زیز بن سه‌لمان، وه‌زیری وزه‌ی سعودیه رایگه‌یاندبوو، هاوپه‌یمانیی ئۆپێك+ ده‌توانێت زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان رابگرێت یان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر بۆی ده‌ركه‌وت بازاڕه‌كه به‌هێز نییه.