پاککرایەوە
مەترسیی ئاگرکەوتنەوە لە وێستگەی 400 کەیڤی لە سلێمانی چارەسەرکرا
964+
ژووری هەواڵ
لەنێو وێستگەی کارەبای 400 کەیڤی لە سلێمانی، پوش و پەڵاش مەترسی کەوتنەوەی ئاگری دروستکردبوو، بەڵام پێش ئەوەی کار لەکار بترازێت پوش و پەڵاشەکە کۆکرایەوە و فڕێدرا.
سیروان محەمەد، وتەبێژی کارەبای سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، سەرەڕای پشوو، ئەمڕۆ هەینی 14.6.2024، ژمارەیەک کارمەندی هۆبەی ئەندازەی شارستانی بە هاوكاری هۆبەی ئامێرەكان وێستگەی 400 کەیڤیان لە پوش و پەڵاش پاککردەوە.
وێستگەی کارەبای 400 کەیڤی لە شارۆچکەی تەکییەی قەزای چەمچەماڵ لە پارێزگای سلێمانییە، پڕۆژەکە دەتوانێت لۆد لەسەر ھێڵەکانی کارەبا کەمبکاتەوە و رێگریی لە بەفیڕۆچوونی بەشێک لە وزەی کارەبا بکات، کە لەلایەن کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی کۆری و وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ھەماھەنگی درووستکراوە بە گوژمەی 63 ملیۆن دۆلار.
لهسهرهتاى ئهم مانگهوه تاوهكو ئێستا نزیكه 44 رووداوى ئاگركهوتنهوه له ناوچهجیاجیاكانى ههرێمی كوردستان روویانداوه و بهپێی بهداواداچوونهكانى 964یش زۆربهى ئهم ئاگرانه له قهباره گهوره بوونه و زیانى زۆرى مادییان بهجێهێشتوه.