لە دوو ناوچە تاقیکردنەوە کراوە
ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات
964+
ژووری هەواڵ
فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان تاقیکردنەوە بۆ هەوای ئیدارەکە دەکات و دەیەوێت بزانێت تاچەند گونجاوە بۆ ژیانکردن، بۆ ئەم مەبەستە روپێی بۆ کوالێتی هەوا ئەنجام دەدرێت و لە مانگێکدا چوار جار داتا وەردەگیرێت.
ئەمڕۆ سێسەممە 4.6.2024، د. دورەید سەلیم، بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، تا کۆتایی ئەمساڵ لیژنەیەکی تایبتەمەند 32 جار روپێوی بۆ کوالێتی هەوا دەکات و ئەم پرۆسەیە بە “روپێوی کوالێتی ئیندێکس” ناسراوە، لە مانگێکدا چار جار داتا وەردەگیرێت.
ئەم روپێویە لە کەلار و رزگاری تەواو بووە فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان بەرەو کفری دەڕۆن، لەم پرۆسەیەدا ئامێری جێگیر و گواسراوەش بەکاردەهێنرێت.
بەڕێوبەری فەرمانگەی ژینگەی گەرمیان راشیگەیاند، ئامانج لە روپێویەکە بۆ زانینی رێژەی ئەو گازە زیانبەخشانەن کە لە هەوادان، دەریشدەکەوێت کوالێتی هەوای ناوچەکە لە روی شیاویی بۆ ژیانکردن چۆنە.