تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
خانه‌واده‌یه‌كی بێهۆش كردووه و دزی لێكردوون
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
تۆمه‌تبارێك له سلێمانی ده‌ستگیركراوه به شێوه‌یه‌كی ترسناك دزی كردووه، كاتێك ته‌واوی ئه‌ندامانی خانه‌واده‌یه‌كی بێهۆش كردووه و ئینجا دزییه‌كه‌ی كردووه.
پۆلیسی سلێمانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین به هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵات تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد، كه پاش بێهۆشكردنی ئه‌ندامانی خێزانێك دزی لێ‌كردبوون.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتییه‌ك سكاڵای تۆماركرد، كه تۆمه‌تبارێك چووه ماڵه‌كه‌یان و به ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر بێهۆشی كردوون و دواتر بڕێك زێر و مۆبایلێكی جۆری ئایفۆنی لێدزیون، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار ده‌ستپێكرد و دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر و گه‌یشتنه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی راپه‌ڕین به هاوكاری نووسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی رۆژهه‌ڵاته‌وه ده‌ستگیر بكرێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، له كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباردا چه‌كێكی ده‌مانچه و ئه‌و ده‌رمانه‌ی تۆمه‌تبار به‌كاریهێنابوو بۆ بێهۆشكردنی خێزانه‌كه، ده‌ستیبه‌سه‌ردا گیرا.
ئێستادا تۆمه‌تبار (ك، ح، ع) له‌دایكبووی 1976 به بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌كانی 444 و 15ی چه‌ك له یاسای سزادان راگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.