دوای هێرشکردنە سەر KFC

لە بەغدا هێرش کراوەتە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگایەک

964+

پێشەوا محەمەد

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت لە شاری بەغدا دوو هێرش کراونەتە سەر کۆمپانیای کەتەرپلەری ئەمریکی و پەیمانگای کامبریجی بەریتانی – ئەمریکی.

بەپێی راگەیەندراوەکە بێت، هێرشەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە بۆمب ئەنجام دراون و هێرشەکان جگە لە زیانی مادی زیانی گیانییان نەبووە.

ئەو هێرشانە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دوو هێرشیش کراوەتە سەر لقی خواردنگەی KFC لە شاری بەغدا.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاندووە، ئەو کردەوانە هەوڵی بێ ئەنجامن بۆ ناوزڕاندنی بەغدا.

هێرش بۆ سەر کۆمپانیا و خواردنگە و دامەزراوە ئەمریکییەکان پەیوەندیی بە جەنگی نێوان ئیسڕائیل و غەزەوە و هەیە و هێرشکاران پێیان وایە ئەمریکا پشتیوانی لە وڵاتی ئیسڕائیل دەکات لە جەنگەکەدا.

“هێزەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە و دەستمان دەگاتە هەر کەسێک هێرش بۆ سەر ئەمنییەت و ماڵ و موڵکی گشتی ئەنجام بدات”، راگەیەندراوەکەی شانەی ئەمنیی عێراق وای نووسیوە.

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا

جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر خواردنگەی KFC لە بەغدا