هۆکار چییە؟

کرێکارانی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی خورماتوو مانیان گرت

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کرێکارانی پڕۆژەی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دوزخورماتوو، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی تورکیاوە جێبەجێ دەکرێت، بەهۆی ئەوەی سێ مانگە شایستە داراییەکانیان وەرنەگرتووە، کارەکانیان راگرت و داوای چارەسەر دەکەن.

بە وتەی کرێکارەکان، دەڵێن ئەندازیاران و کرێکار و سەرپەرشتیارە تورکەکان مانگانە و لە کاتی خۆیدا چەند ھێندەی ئەوان موچە وەردەگرن و موچەکەش لە کاتی خۆیدا وەردەگرن، بەڵام ئامادەنین موچەی ئەوان خەرج بکەن.

حوسێن عەلی، ئەندازیار و سەرپەرشیاری نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە خورماتوو، بە 964ـی وت، لە ماوەی رابردوودا سەرپەرشیاری پڕۆژەی نەخۆشحانەکە بەهۆی کەمتەرخەمییەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە، هەر ئەمەش بووەتە هۆکاری دواکەوتن و کەڵەکەبوونی موچەی کرێکارەکان.

وتیشی، “ئەندازیار و کرێکارە بەرەگەز تورکەکان، جیاواز لە کرێکارە عێراقییەکان، مانگانە لە کاتی خۆیدا لە رێگەی کارتی بانکییەوە موچەکانیان بۆ خەرج دەکرێت، بەڵام کرێکارە عێراقییەکان، لە رێگەی سولفەوە موچەکانیان پێ دەدرێت.

راشیگەیاند، ئەوان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری سەرووی خۆیاندا قسەیان کردووە و بڕیارە رۆژی هەینی داهاتوو موچەی مانگێکی کرێکارانی عێراقی خەرج بکرێت.

بە وتەی ئەندازیاری نەخۆشخانەکە، موچەی مانگانەی هەر کرێکارێکی تورک بڕی هەزار دۆلارە و موچەی هەر کرێکارێکی عێراقیش لەو نەخۆشخانەیە مانگانەی تەنیا 500 هەزار دینارە.

ژمارەی سەرجەم کرێکارانی نەخۆشخانەکە 110کرێکاران کە 60 کرێکاریان بەرەگەز تورکین و 50کارێکاریشان عێراقین”.

لە 2011ەوە کۆمپانیایەکی تورکی پرۆژەی دروستکردنی نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی دوزخورماتووی بەدەستەوەیە و تا ئێستا تەواو نەکراوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێ...

لە دوزخورماتوو 13 ساڵە نەخۆشخانەیەک بە تەواونەکراوى جێهێڵراوە