بەنداوی باوەشاسوار.وێنە بەنداوەکە
لەوپەڕی باشیدایە
بەنداوی باوەشاسوار 6 جار سەرڕێژی کردووە
964+
توانا نەقی
بەنداوی باوەشاسوار لە کفری بەشێوەیەک بوژاوەتەوە کە شتی وای بەخۆیەوە نەبینیوە و هەر ئەمساڵ شەش جار سەرڕێژی کردووە و ئاوێکی زۆری گلداوەتەوە.
بەنداوەکە توانای گلدانەوەی 5 ملیۆن و 300 هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە، ئێستا 4 ملیۆن و 800 هەزار مەتر سێجا ئاوی تێدایە.
عەزیز کەریم بەڕێوەبەری بەنداوی باوەشاسوار بە 964ـی وت، شەش جار بەنداوەکە سەرڕیژی کردووە و بەشێوەیەک بوژاوەتەوە کە کەم وێنە بووە لە ماوەی ئەو 12 ساڵەی کە دروستکراوە.
وتیشی، بەنداوەکە تا 1.10.2024 بەردەدرێتەوە دوای ئەو بەروارە حساباتیان بۆ دەردەکەوێت کە چەنێک یەدەکیان دەمێنێت.
هەریەک لە شارەوانی کە باخیان هەیە، دارستان و پاوان کە ئەوانیش 35 دۆنم دارستانیان هەیە و کەناڵی ئاودێری کە 100 جوتیاری لەسەرە بە درێژایی سێ کیلۆمەتر ئاویان لە بەنداوی باوەشاسوارەوە هەریەکەو دوو رۆژ بۆ بەردەدرێتەوە.
بەنداوی باوەشاسوار دەکەوێتە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان و جگە لە گلدانەوەی ئاو بووە بە شوێنێکی گەشتیاریش لە گەرمیان و قەزای کفری.