دهۆک

ئاگر لە باڵەخایەکى نیشتەجێبوون کەوتەوە

964+

زەید کۆچەر- دهۆک

کەمێک پێش ئێستا لە شوقەکانى لالاڤ ستى شارى دهۆک ئاگرکەوتەوە و دانیشتوانى باڵەخانەیەک چۆڵیان کرد، سیستمى ئاگرکوژێنەوەى یەکەکەش کارى نەکردووە.

بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى 964، ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانى پڕۆژەى لالاڤ ستى لە گەڕەکى نزارکێى دهۆک کەوتووەتەوە و تیمەکانى بەرگرى شارستانى گەیشتونەتە شوێنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنى.

بیوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی دهۆک بە 964ـى وت، کاتژمێر 4:00ـى ئێوارەى ئەمڕۆ، ئاگادارکراینەوە کە ئاگر لە یەکێک لە شوقەکانى پڕۆژەى لالاڤ ستى کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوکەڵێکى زۆر دروستبووە و دانیشتوانى باڵەنەکە هاتوونەتە خوارەوە و چۆڵیان کردووە.

وتیشى،”ئاگرەکە بەزوویى لەلایەن تیمەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، بەڵام دوو کەس لە ناو شوقەکەدا بوون و بەهۆى تەنگەنەفەسییەوە رەوانەى نەخۆشخانەکراون.

بە وتەى وتەبێژى بەرگرى شارستانى دهۆک، هەرچەندە سیستمى ئاگرکوژێنەوە لە پڕۆژەکەدا بوونى هەبووە، بەڵام کارى نەکردووە.

داڕشتنەوە، وریا فەتاح

ئاگر لە بەشەناوخۆیی دهۆک کەوتەوە و دوو خوێندکار سووتان

ئاگر لە بەشەناوخۆیی دهۆک کەوتەوە و دوو خوێندکار سووتان