بە چ تۆمەتێک دەستگیر کرابوون؟

ئەمڕۆ لە ئێران چوار هاوڵاتی لەسێدارە دراون

964+

پێشەوا محەمەد

ئەمڕۆ یەکشەممە چوار هاوڵاتی لە ئێران لەسێدارە دران و رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت، هەر چوار هاوڵاتییەکە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

لەسێدارەدانەکان لە بەندینخانەی ناوەندیی ئەسفەهان سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ جێبەجێ کراون.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە چاودێریی رەوشی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات ئاشکرای کردووە، ئەو چوار بەندکراوە هەموویان لە هاوڵاتیانی لوڕی بەختیاری و خەڵکی زەینەبیەی ئەسفەهان بوون.

ئاماژە بەوەش دراوە، 10 ساڵ پێش ئێستا لە دۆسیەیەکی هاوبەش بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و لە لایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.

“پێش لەسێدارەدانیان بۆ ماوەی شەش رۆژ برابوونە ژووری تاکەکەسی و لەوێدا هێڵدرابوونەوە”، راگەیەندراوەکەی رێکخراوی هەنگاو وادەڵێت.

لەگەڵ ئەوەی نارەزایەتییەکی فراوان لە لایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە بەرامبەر جێبەجێکردنی سزای سێدارە لە وڵاتی ئێران هەیە، بەڵام تا ئێستا ئەو وڵاتە یاساکەی نەگۆڕیوە و سزای لەسێدارەدان جێبەجێ دەکات.

دوو مێردمنداڵی کۆڵبەر بەتەقەی هێزە ئەمنیەکان بریندار ...

دوو مێردمنداڵی کۆڵبەر بەتەقەی هێزە ئەمنیەکان بریندار کران