چواریان تەندروستییان ناجێگیرە

لە رووداوێکی هاتوچۆدا 11 کەس برینداربوون

964+

سیروان خورشید-دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای کەرکوک – بەغدا لە سنووری نێوان داقوق و خورماتوو، ئۆتۆمبێلێکی کیای نەفەر هەڵگر وەرگەڕا و 11 سەرنشین برینداربوون، چواریان برینیان سەختە.

فەرمان نەشئەت بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە 964ی وت، رووداوەکە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلی کیای نەفەرهەڵگر لە کەرکوکەوە بە ئاراستەی خورماتوو رۆیشتووە، لە نزیک چێشتخانەی باخیرە کۆنترۆڵی لەدەستداوە و وەرگەڕاوە.

وتیشی، دوای ئەوەی ئەمبوڵانسیان ئاراستەی شوێنی رووداوەکە کردووە، ئێستا 11 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینی چوار کەسیان قورسە و باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی پزیشکدان و پاشان رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوک دەکرێن.

بەپێی زیانیارییەکانی 964 ئۆتۆمبێلەکە لە گەشتکردن لە سلێمانییەوە گەڕاونەتەوە و دەیویست بەرەو دیالە بگەڕێتەوە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکدا حەوت کەس بریندار بوون

لە رووداوێکدا حەوت کەس بریندار بوون