پێكدادان بووه‌

لە رووداوێکدا حەوت کەس بریندار بوون

964+
دیلان محەمەد جەزا

کەمێک لەمەوبەر رووداوێکی هاتوچۆ له‌ جۆرى پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلدا له‌ بازیان، حەوت کەس بریندارن.
ئەڵێن هەمەوەندی، بەڕێوەبەری بنکەی هاتوچۆی بازیان بە 964 وت، بەهۆی پێچی هەڵەوە لە یەکەم یوتێرنی بازیان ئۆتۆمبێلێکی کورد و ئۆتۆمبێلێکی عەرەب بەیەکیاندا کێشاوە.
باسی لەوەکرد، لە ئەنجامی رووداوەکەدا حەوت کەس بریندار بوون، ئێستا تیمەکانی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، هەردوو ئۆتۆمبێلەکە تایبەتن، یەکێکیان لە جۆری ئۆپڵە و ئەویتریان لە جۆری بی ئێم دەبلیوە.
پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون

بەهۆی دوو رووداوی هاتوچۆ حەوت کەس بریندار بوون