هەڤاڵ ئیبراهیم

یەکەم رۆژی جەژن سێ گۆرانی بڵاودەکاتەوە

+964

هێڤی دیوالی – دهۆک

هونەرمەند هەڤاڵ ئیبراهیم دوای سێ مانگ، بۆ جەژنی رەمەزان سێ گۆرانی نوێ بڵاودەکاتەوە، یەکێکیان بە دوێتە لەگەڵ خانمێک.

دوا بەرهەمی هەڤاڵ ئیبراهیم پێش سێ مانگ بوو بەناوی “حەبیبە”  کە زیاتر لە یەک ملیۆن بینەری هەبوو،  ئێستاش ئامادەکاری بۆ سێ بەرهەمی نوێ کردووە و تایبەت بە 964 وتی، “یەکەم رۆژی جەژن سێ گۆرانیم بڵاودەبنەوە و یەکێکیان ناوی “من دڤێتە” و بەرهەمێکی تریشم دوێتە لەگەڵ خانمە گۆرانیبێژێک، بەڵام ئاشکرای ناکەم کێیە.”
964 دەزانێت هەڤاڵ ئیبراهیم جگە لەم سێ کارە، سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ بەرهەمێکی زاراوەی سۆرانی و هێشتا تەواو نەبووە.

هەڤاڵ ئیبراهیم لە ساڵی 1980 لە موسڵ لەدایك بووە و خەڵکی شاری دهۆکە، خاوەنی چەندین ئەلبوم و گۆرانی و ڤیدیۆكلیپی هونەرییە.

پێداچوونەوە: پەری ساڵح

هەڤاڵ ئیبراهیم دوو کلیپی نوێ بڵاودەکاتەوە

هەڤاڵ ئیبراهیم دوو کلیپی نوێ بڵاودەکاتەوە