رۆژانه 12 سەعات به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن
بوو به دوو هه‌فته و گه‌نجه‌كه‌ى خانكێ نه‌دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ماوه‌ى دوو هه‌فته‌یه گه‌نجێکى خانكێ، كه گومان ده‌كرێت له ئاوى ئه‌و ناحیه‌یه خنكابێت، نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ش ده‌ڵێت گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه و تا ئه‌مڕۆش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
رۆژڤان ئیدریس شمۆ، ئه‌و گه‌نجه ئێزدییهى ناحیه‌ى خانكێ، کە ته‌مه‌نی 16 ساڵە، له رۆژى 20.3.2024 له ماڵه‌وه ده‌رچووه و به‌پێی دوایین دیمه‌نیشی كه له گرته ڤیدیۆیه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، به‌ره‌و ئاوى رووبار‌ى خانكێ ده‌ڕوات و تا ئێستاش نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
زه‌رده‌شت شێخ شامۆ، به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه‌ى خانكێ به 964ـى وت، گه‌ڕان به‌دوایدا به‌رده‌وامه و رۆژانه له كاتژمێر 8:00ـى به‌یانى تا 8:00 ئێواره به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
وتیشی “باران بارینى ئه‌م دواییه كه زۆر باریوه، كاره‌كانى دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجه دواده‌خات و پێشبینى ده‌كرێت به زوویی نه‌دۆزرێته‌وه”.
تیمى جیاواز له غه‌واسه‌كان، كه‌سانى خۆبه‌خش، به‌رگریى شارستانى و فریاكه‌وتن و خه‌ڵكێكی زۆر، رۆژانه به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن و هه‌لیكۆپته‌ر و درۆنیش بۆ دۆزینه‌وه‌ى به‌كار ده‌هێندرێت.
به‌پێی هه‌ندێك بڵاوكراوه كه له سۆشیاڵ میدیاكانى سنوورى خانكێ بڵاوكراوه‌نه‌ته‌وه ، بێهیوایی بۆ دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م گه‌نجه باس ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى ناحیه ده‌ڵێت “دۆزینه‌وه‌ى ئاسان نییه، به‌ڵام ده‌بێت به‌رده‌وام بین له گه‌ڕان به‌دوایدا”.