دوو هاوڕێى بەتەمەن
40 ساڵە بەشدارى شەوانى قەدر دەکەن
964+
دیلان محەمەد – سلێمانی
ئەمشەو، یەکەم شەوى قەدرى مانگى رەمەزانى ئەمساڵە و موسوڵمانان لەسەرتاسەرى دنیا روو دەکەنە مزگەوت و شەوى قەدر پیرۆز رادەگرن، نوێژکردن و زیکر و پاڕانەوە، لە رێوڕەشمە دیارەکانى شەوانى قەدرن.
مەحمود محەمەد و بەکر حەمەساڵح، دوو پیاوى بەتەمەنى شارى سلێمانین و وەکخۆیان دەڵێن 40 ساڵە بەشدارى شەوانى قەدر دەکەن.
لەبارەى جیاوازى شەوانى قەدرى ئێستا و ساڵانى زوو، دەڵێن، ئێستا قەرەباڵغە و جاران بەو شێوەیە نەبووە بۆیە شەوانى ئێستا خۆشترن.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح