پۆلیس: سواڵكه‌ر كه‌مبوه‌ته‌وه‌

زیاتر له‌ ساڵێكه‌ هه‌موو هه‌ینییه‌ك پۆلیسی ئاكرێ له‌به‌رده‌مى مزگه‌وته‌كانن

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ماوه‌ى زیاتر له‌ ساڵێكه،‌ تیمه‌كانى پۆلیسی ئاكرێ هه‌موو رۆژانی هه‌ینییه‌ك له‌ به‌رده‌م ده‌رگاى مزگه‌وته‌كان ده‌وه‌ستن، بۆ رێگرى له‌ دیارده‌ى سواڵكردن، وته‌بێژى پۆلیسیش ده‌ڵێت “ئه‌و ئه‌ركه‌ى پۆلیسه‌كانمان تاهه‌تا نابێت”.

ئه‌و رێكاره‌ى پۆلیس گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، جگه‌ له‌ مزگه‌وته‌كانى ناو سه‌نته‌ر قه‌زا‌، له‌ سنوورى ناحیه‌كانى ده‌وروبه‌ریشی جێبه‌جێ ده‌كرێت.

عیماد حوسێن، وته‌بێژى پۆلیسی قه‌زاى ئاكرێ به‌ 964ـى وت، سواڵكردن له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان وه‌ك دیارده‌ نه‌ماوه ‌و بووه‌ته‌ حاڵه‌ت.

وتیشی “به‌و رێكارانه‌مان تواندراوه‌ سواڵكردن كه‌م بكه‌ینه‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هه‌رچی سواڵكه‌رى ناو ئاكرێ هه‌یه‌ خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ى قه‌زاكه‌یه‌ و ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان قۆستووه‌ته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی ئاكرێ بۆ هه‌ژار و ده‌ستكورته‌كان هاوكارن.

دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م رێكاره‌ى گرتوویانه‌ته‌ به‌ر تا هه‌تا نابێت و كۆتایی پێدێت، وتیشی “خه‌ڵكى ئاكرێ به‌و رێكارانه‌مان رازین”.

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران

سواڵکەرەکانى ناوشارى سۆران دەستگیرکران